ڕێبوار فایەق
ماموستا "ڕێبوار فایەق" شاعیریکی هاوچهرخی کورده دانیشتەجی لە باشووری کوردستان.
ئایشا لە رۆژی یەکمی مانگی ڕەزبەری ۱۹۷۶ زایەنی لە هەڵەبجە لە دایک بوو.
┄┅═✧❁💠❁✧═┅┄
(۱)
دار و پەردووی ماڵ خڕ دەکەمەوە،
وێنەی تۆ لە ڕۆحدایە-
دەڵێن: سەفەرێک لە پێشە!
(۲)
بیری دایکم دەکەم،
پەنجەی خەناوی نەخشە-
بە ژێر پیاڵەوە!
(۳)
دەبمە پاییز،
سات نا ساتێ گەڵا گەڵا دەوەرێنم -
تا چرۆکانت دەردەخەم!
(۴)
دەبمە زستان،
بەفری سەرم دەبارێنمە
سەر سپێدەی دوو سێوان!
(۵)
دەبمە بەهار،
لە بەر پێتدا دەیخەمڵێنم
خوێنی دڵ و نمی نێو زار!
(۶)
دەبمە هاوین،
گڕ بەردەدەم لە هەناسەت -
بۆ داماڵین!
(۷)
ئەوە منم یاران،
کوڕە شێتەکەی سروشت -
عاشقە مەستەکەی جاران!!
(۸)
وەرە تۆ ببە بە ساڵ،
بە چریکە و نەوای دەنکت -
بشنێمەوە وەکو مناڵ.!!
(۹)
دەفێکی هەڵواسراو
کات تێدەپەڕێت
بێدەنگی خەیاڵ دەیباتەوە.
(۱۰)
ویستم بارانی پاییز بم،
بە ئەسپایی؛
ببارێمە سەر هەناری!
(۱۱)
لە سروەی تۆدا،
چاوم ئەشک دەڕێژێت-
دڵەکوتێمە ئێستا!
(۱۲)
چەند ڕێڕەوێکی بچووک،
ئاو بەهێمنی قوڵپ دەدات -
ورد دەڕوانم.
(۱۳)
دەمخۆنەوە،
بە پێچی سپییەوە -
دووکەڵ!
(۱۴)
هەناسەم سوار،
سێبەرێک دەستم دەگرێت -
شەو پڕە لە پەپوولەی خەیاڵ!
(۱۵)
جاڕێ لە گەلاوێژدا،
جێ پێکانی سەوزدەبێتەوە -
ئاوی چەم!
(۱۶)
لەم ( تەم + وزە) دا
بە گڕەی دووریت
ڕەنگم ڕەشتر دەبێت!
(۱۷)
لێرەیە و بە حۆری دەچێت،
بەیەک نیگا و بزەی ئەو -
دەگەمە بەهەشت!
(۱۸)
وەک تاڵەمویەک قرتام،
بە زەبری هەڵوەرین نا -
بەڵکو لە پێکەنیندا!
(۱۹)
لەم دیو و ئەودیوی کێوەکان دەشتەکانە
پێ بەناو گوڵەکاندا مەنێ،
دەستێ بەرە دڕکەکان و بیانکە ڕێ
پێویست ناکا،
پێڵاوەکانت ئاسن بێ
پێ پەتیبە،ڕێگە بۆنی گوڵی لێ دێ.!
(۲۰)
ئێوارە بە سرتە،
شەو پڕدەکا لە بێدەنگی -
"با" دەچێتەوە ماڵی خۆی!
(۲۱)
وانەم لە داربەڕوو وەرگرت،
سەخت و بەهێز
بەتەمەن و ڕیشەدار!
(۲۲)
ڕێژنەی فرمێسک،
دەمباتەوە ناو خودی خۆم -
دەنگت بروسکەیە بۆ بێداری!
(۲۳)
(سەرنجی ڕێ ئەدەم،
ڕێگا هەموو شێوەی ئەوی تیایە)
لە حورمەتی سورەتی ئەو
دەستم بە دەستنوێژی دایە!
گڵاڵەکردنی ئەم بابەتە:
#زانا_کوردستانی
ئایشا لە رۆژی یەکمی مانگی ڕەزبەری ۱۹۷۶ زایەنی لە هەڵەبجە لە دایک بوو.
┄┅═✧❁💠❁✧═┅┄
(۱)
دار و پەردووی ماڵ خڕ دەکەمەوە،
وێنەی تۆ لە ڕۆحدایە-
دەڵێن: سەفەرێک لە پێشە!
(۲)
بیری دایکم دەکەم،
پەنجەی خەناوی نەخشە-
بە ژێر پیاڵەوە!
(۳)
دەبمە پاییز،
سات نا ساتێ گەڵا گەڵا دەوەرێنم -
تا چرۆکانت دەردەخەم!
(۴)
دەبمە زستان،
بەفری سەرم دەبارێنمە
سەر سپێدەی دوو سێوان!
(۵)
دەبمە بەهار،
لە بەر پێتدا دەیخەمڵێنم
خوێنی دڵ و نمی نێو زار!
(۶)
دەبمە هاوین،
گڕ بەردەدەم لە هەناسەت -
بۆ داماڵین!
(۷)
ئەوە منم یاران،
کوڕە شێتەکەی سروشت -
عاشقە مەستەکەی جاران!!
(۸)
وەرە تۆ ببە بە ساڵ،
بە چریکە و نەوای دەنکت -
بشنێمەوە وەکو مناڵ.!!
(۹)
دەفێکی هەڵواسراو
کات تێدەپەڕێت
بێدەنگی خەیاڵ دەیباتەوە.
(۱۰)
ویستم بارانی پاییز بم،
بە ئەسپایی؛
ببارێمە سەر هەناری!
(۱۱)
لە سروەی تۆدا،
چاوم ئەشک دەڕێژێت-
دڵەکوتێمە ئێستا!
(۱۲)
چەند ڕێڕەوێکی بچووک،
ئاو بەهێمنی قوڵپ دەدات -
ورد دەڕوانم.
(۱۳)
دەمخۆنەوە،
بە پێچی سپییەوە -
دووکەڵ!
(۱۴)
هەناسەم سوار،
سێبەرێک دەستم دەگرێت -
شەو پڕە لە پەپوولەی خەیاڵ!
(۱۵)
جاڕێ لە گەلاوێژدا،
جێ پێکانی سەوزدەبێتەوە -
ئاوی چەم!
(۱۶)
لەم ( تەم + وزە) دا
بە گڕەی دووریت
ڕەنگم ڕەشتر دەبێت!
(۱۷)
لێرەیە و بە حۆری دەچێت،
بەیەک نیگا و بزەی ئەو -
دەگەمە بەهەشت!
(۱۸)
وەک تاڵەمویەک قرتام،
بە زەبری هەڵوەرین نا -
بەڵکو لە پێکەنیندا!
(۱۹)
لەم دیو و ئەودیوی کێوەکان دەشتەکانە
پێ بەناو گوڵەکاندا مەنێ،
دەستێ بەرە دڕکەکان و بیانکە ڕێ
پێویست ناکا،
پێڵاوەکانت ئاسن بێ
پێ پەتیبە،ڕێگە بۆنی گوڵی لێ دێ.!
(۲۰)
ئێوارە بە سرتە،
شەو پڕدەکا لە بێدەنگی -
"با" دەچێتەوە ماڵی خۆی!
(۲۱)
وانەم لە داربەڕوو وەرگرت،
سەخت و بەهێز
بەتەمەن و ڕیشەدار!
(۲۲)
ڕێژنەی فرمێسک،
دەمباتەوە ناو خودی خۆم -
دەنگت بروسکەیە بۆ بێداری!
(۲۳)
(سەرنجی ڕێ ئەدەم،
ڕێگا هەموو شێوەی ئەوی تیایە)
لە حورمەتی سورەتی ئەو
دەستم بە دەستنوێژی دایە!
گڵاڵەکردنی ئەم بابەتە:
#زانا_کوردستانی
- ۱.۲k
- ۲۵ مهر ۱۴۰۴
دیدگاه ها (۰)
در حال بارگزاری
خطا در دریافت مطلب های مرتبط